هه‌ستانه‌وه له که‌لاوه‌کان

هه‌ستانه‌وه له که‌لاوه‌کان[1]

وەرگێڕانەوە لە فارسی بۆ کوردی: ئاکو گوڵ

“ڕۆح” ئەو دەسەڵاتەیە کە بەتەنها لە ڕێگەی مۆڕ بوونە ناو چاوی نەفی و هەروەها ژیان کردن لە گەڵیدا دەستەبەر دەبێت، ژیان کردن لەگەڵ ئەم هێزە سیحراوییەیە کە نەفی دەگۆڕێت بە بوونبە.

هیگل، دیاردەناسیی ڕۆح ۱۸۰۷

“شارە کاولەکەم

شارە کەلاوەکەم

ئادەی ڕابە، دە دەی هەستە!”

برۆنس سپرینگستێن[2]، لە ڕابوون۲۰۰۲

ڕوونکردنەوەی وێنە پانەڕێیەک لە باشووری برۆنکس لە حەفتاکاندا.

دەمەوێت بە سەفەرێکی کورت بۆ ناو زەمەن دەستپێبکەم:سەرەتا،۵۰و۶۰و۷۰کانی زایینی_ و بە تایبەت بگەڕێمەوە بۆ باشووری برۆنکس[3] لە حەفتاکانەوە؛ پاشان بگەڕێمەوە بۆ کتێبی پیرۆز، بگەڕێمەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زایین، بگەڕێمەوە بۆ یەکەم وێرانیی شاری قودس و دەستپێکردنی بونیادنانەوەی. پاشان لە دوایین بڕگەوە بگەڕێمەوە بۆ مەنهەتەن لە بەراییەکانی سەدەی بیستەمەوە کە لیپاولیپی فەوزای هەردوو (چاخ)ەکەیە. بەنیاز نیم کە قسە لە سام و خۆفی یازدە سێپتامبێر، یان لە ترس و خۆفی بۆستۆن،یاخود دەربارەی لاوازیی وێستگەی نیۆیۆرک بکەم.من سەری ڕێزونوازش بۆ خەڵکی ئەو شوێنانە دادەنەوێنم. بەڵام بەنیازم تیشک بخەمەسەر بەرجەوەنێکی جیاواز لەو کەلاوە داڕماوانەوە، بەرجەوەنێکی سەرسوڕهێنەر و بەسام کە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا بۆ زۆربەی گەل بووە هۆی پێناسکردنی باشووری برۆنکس و پێناسکردنی نیۆیۆرک خۆی. ئەو کەلاوە داڕماوانە یەک لە نەفی کردنە گەورەکانی نیۆیۆرک بوون. من دەمەوێت هەوڵبدەم ئەوەی هیگڵ گوتی جێبەجێی بکم: چاو ببڕە ناو چاوی نەفی.

کاولبوون ڕەوتێک بوو. ئەم ڕەوتە لە کۆتاییەکانی پەنجاکان و شەستەکاندا،ئەو کاتەی ناوەندی برۆنکس ڕوخێنرا و بە بولدۆزەر خرایە سەر پانەڕێ،دەستیپێکرد.بەڵام کاولکارییەکە لەوەی کە خەڵک وێنایان دەکرد خێراتر پەرەی سەند.لە حەفتاکاندا شەپۆلێکی توڕەیی لەئارادا بوو؛ لە دەیەیەکدا برۆنکس زیاتر لە ۳۰۰هەزار کەس لە دانیشتوانی خۆی لە دەستدا. تەنیا لە کۆتایی ئەو سەدەیەدابوو کە ژیان جێگیربوو.برۆنکس هێشتاش هەژارترین بەشی نیۆیۆرکە، بەڵام هەمیسان زۆر فەزای چۆڵی هەیە کە پڕن لە خەڵک. دانیشتوانی ئەوێ تا نزیکایی پەیکی کۆتاییەکانی پەنجاکاندا،زیادی کردووە. ئێمە سەرنج دەخەینە سەر ئەو ساڵانەی کە ئەم ڕێژەیە کەم بووە. من بۆ ئەم ڕەوتە ۆشەیەکم داهێناوە:کوشتاری شارییانە[4].کوشتنی شارێک.

ئایا بەڕاستی من ئەمەم داهێناوە؟

یک جار کە گوتتان،ئاشکرا، سەرومڕ و بێکەم و زیاد  هاتەبەر گوێ.

 باڵام خەڵک چۆنچۆنی لەناو شارێکی کوژراودا دەژین؟

لە بەراییەکانی پەنجاکاندا، دەمانخوێندەوە کە گەڕەکی ئێمە و زۆرێک لە گەڕەکی کۆچبەرانی چینی کرێکار کە وێکچووی گەڕەکی ئێمەن، بۆ ڕووخاندن هەڵبژێردراون. ئەو کەسانەی کە چەند ساڵێک لە من لاوترن ناتوانن دونیا بەبێ پانەرێ وێنا بکەن؛(ئەوەیکە نەوەی نوێ دەیبینێت) گەڵاشەودەرێکە لە فەزایەکی سەرداپۆشراو، بە هەمان ئەو ڕادەیەی کە هەچ شتێکی سەوز، یان شوشەیەک یاخود نئۆنێک لە فەزایەکی سەرداپۆشراو و داخراودا هەیە[5]. ئەوان نازانن کە گەورەترین پانەڕێکانی دونیا، ڕێ و ڕاست لە چڕترین و پڕ گوڕدەمترین شوێنەکاندا چێکراون. باشووری برۆنکس یەک لەو شوێنانە بوو. لەو سەروبەندەدا کە چەند ساڵێک تێپەڕی، ڕۆژنامەکان گوتیان بڕیار بووە سەدان بینا بڕوخێت و هەزاران کەس لە خەڵک وەدەرنێن تاکوو پانەڕێیەکی نوێ درووست بکەن. بەرپرسە فەرمییەکام گوتیان کە هێشتا شوێنەکان بەوردی دیاری نەکراون.ئەوان هەروەها ئاماژەیان بەمەشکرد کە دەشێت سوپاسگوزار بین: خەریکبوون زووتر پێیان دەگوتین، کەواتە کاتی زۆرمان بەدەستەوەنەبوو تا گۆڕی خۆمان گوم کەین و لە کۆڵ بینەوە.

باوکم لەگەڵ خۆی بۆ خۆپیشاندانێکی بردم کە لە خوێندنگەی ئامادەیی (تافت)[6]ەوە سازکرابوو. من گوتم قەد بۆی نەدەچووم کە (دەوڵەتەکەمام) چەشنە کارێکمان بە سەر بهێنێت. باوکم گوتی دەوڵەتەکان، هەمەجۆر مرۆڤێک لەخۆدەگرن. ئەو کەسەی کە دەبوو بیخەینە ژێر چاودێرییەوە ڕۆبێرت مۆسیس[7] بوو. مۆسیس بەرپرسی ژمارەیەک لە ئاژانسی شارانگەڕ و حکومی بوو و دەیزانی چۆناهی داراییەکانی فیدراڵ کۆنترۆڵ بکات. ئەو دەنگێکی سەیر و ڕادیۆئاسای هەبوو،(لەبیر نەکەن کە سەردەمی ڕادیۆبوو) دایمە شتی وەک ئەمانەی بەرگوێ دەکەوت “بەدڵتان نییە؟ ئێرە وڵاتێکی گەورەیە.بەرەو لای کێوەکانی ڕاکی بڕۆن! (مەبەست ڕۆژاوای وڵاتی ئەمریکایە) هاوڕێیان ئێوە حەزی لێ ناکەن؟ ئەوانیش لەگەڵ خۆتان بەرن “. لەوانەیە هەندێک لە ڕاپۆرتەکانی داڕمانی بیناکانی برۆنکس دڵەڕەپێیەکی لەڕادەبەدەری خستبێتە سەر مۆسیسەوە، چونکە وەک حەیاتکاوێکی شەڕۆک وابوو. بەڵان پرۆژەکانی ئەو چێکران چونکە ئەوان(دەوڵەت) ڕایانگەیاند کە نوخبەکان لەمەڕ چییەتی و چۆنایەتیی چێکردنیان(پانەڕێکان) کۆدەنگن. شێوازی چێکردنیش ئەوە بوو: هێڵێک لە خاڵیA بۆ خاڵیB بکێشن و هەچ شتێکیش لەو نابەینە بوو، لەناوی ببەن. مۆسیس دەیزانی چۆن جێبەجێی بکات.ئەو پیاوەی کە سەرکردەی خەباتی دژەڕێگایپان بوو،نێوێکی ئەفسووناوی و پر بەپێستی خۆی هەبوو،ڕۆزڤێڵت.ئەو، ئێف.دی.ڕۆزڤێڵت،جونیۆر[8]، لەلایەن ڕۆژهەڵاتەوە نوێنەری گۆنگرێس بوو.من بە هۆی نێوەکەیەوە وەکوڵوکۆ کەوتم.باوکم بۆ کۆبوونەوەی گەورەی خوێندنگەی ئامادەیی تافی بردم.باڵام ئەم پاڵەوانە خۆی دەرنەخست. قەرار بوو کاژێر حەوتی سەربە ئێوارە قسان بکات.پاشان،ئەوان گوتیان کە ماشێنەکەی لە ناوەندی شارەوە گیری خواردووە،بەڵام نیگەران مەبن،ئەو بە تەکسی دێت.باقی خەڵکیش هاتن،دووکەس  هارمۆنیکیان دەژەند.پاشان،کاژێر بووبە هەشت.باوکم گوتی (ئێمە ئەوا دەڕۆینەوە بۆ ماڵێ.ڕۆزڤێڵت مرد.ئێمەش بەم زووانە ناچار دەبین ماڵ بگوازینەوە).

هەزاران کەس ناچارکران ئەسپاوکێشی بکەن.هەزاران کەسی تری وەک ئێمەش هەستیان کرد کە ئەشێ بڕۆن.ئێمە لە بەهاری ساڵی ۱۹۵۵ بەرەو شەقامی ۲۳۷ی ڕۆژاوا،کە هێشتا لە برۆنکس بەڵام لەسەر هێڵی شەمەندەفەر بوو،جێی خۆمان گۆڕی.شوێنێکی سەوزەڵاتین بوو؛پاشماوەی قامیشەڵانەکان هێشتا لە جێی خۆیان بوون.من و خۆشکەکەم دڵتەنگی گەڕەکە کۆنەکەمان بووین،بەڵام دایبابمان بەم گەڕەکە نوێیە کەیفخۆش بوون.ئەوان ئۆدەی خۆیان هەبوو_ئێمە لەمەوبەر هەموومان لە ئۆدەیەکدا دەنوستین_دەست لەناو دەستی یەکتر لەناو دارستان و لێڕەواردا پیاسەیان دەکرد.گشتێتیی ڕاوهاتەکا دەیتوانی تەواو ئاسایی بێت،(جێگۆڕکێ بۆ قەراغەکان)لەکاتێکدا ملیۆنەها کەس خەریکی جێگۆڕکێ بوون_جگەلەوەی_باوکم دوای شەش مانگ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.خێزانەکەمان لێکترازا و بەربووەوە.ژیانی ئێمە لە شوێنێکدا کە فڕی ژیانی پێوە نەبوو،هەڵوەشایەوە.تەنانەت خەڵک بەزەحمەتەوە دەیانتوانی بێنە ماڵە نوێیەکەمانەوە تاکوو لەگەڵمان ئازیەتبار بن و سەرخۆشییەک بکەن.زۆربەیان نەهاتن.من بۆ هەتاهەتا لەناو کەیل و کەلاوەکانی شاردا نوقم و نغرۆ بووم.

لە گەڕەکە کۆنەکەی ئێمەدا، پرۆژەی پانەڕێ دەستیپێکرد.هەرچۆنێک بوو ژیانی منیش درێژەی پێدرا. ئێمە ماڵمان گواستبۆوە.من بەنیاز بووم سەرەتا بۆ برۆنکس ساینس[9] و پاشان بۆ کۆلۆمبیا[10] بڕۆم.بەڵام پەیتاپەیتا سەردانی(گەڕەکە کۆنەکەمان) دەکرد.یەک لە پلانەکانی چێکردن بەرزەپردێک بوو کە گراندکارنکۆرس[11] و شەقامی ۱۷۴ی پێک دەبەستەوە.جێگایەک  هەبوو کە سەروەختێک سەیرانگای وێست پۆکێت پارک[12] بوو،بەڵام هەنوکە گۆڕابوو بۆ کۆگایەکی زبڵوزاخ کە دیمەنێکی سەمەرەی نمایش دەکرد.ئەوێ،زۆرێک لە قوربانییەکانی ڕابێرت مۆسیسی ڕاکێشابوو.ئەوانەی لە من بەتەمەنتر بوون و خۆنەویستانە خانەنشین کرابوون،خانووەکانیان و پیشەکانیان چیدی بوونی نەبوو.ئەوان دەیانگوت: ڕۆژێک ئەو بێشەرەفە گیردەهێنین.بە درێژایی ئەو ساڵانە،بەهۆی زارەکی زەبەڵاحەووە زۆر ڕێگاوبان بەتەواوەتی کاول و لەناوچوون؛ بۆ یەکەم جار،لەم شارە چڕوپڕەدا_باشووری برۆنکس لە چڕترین دۆخیدا،شار بوو_دەتانتوانی چەندین کیلۆمەتر ئەولاتری باشوور و ڕۆژاوا ببینن.ئامێری زەبەڵاح،شۆفڵ و بولدۆزەرە هەڵمییەکان،ئۆتۆمبێلی زەبەڵاح،کونکەری بەرد و لۆرییەکان_ شتهایەک کە ئەمڕۆکانێ ئاسایی بوونەتەووە،باڵام لەو سەروبەندەدا دەتگوت لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتوون_ لە کێهە شوێندا کە پێشتر شەقامی لێ بووە،بەڵاوەیان لێ کردبوو.ئەم دیمەنە، بەرجەوەنە واقووڕکەرەکانی ئەو(پیرانێسی)[13]یەی هەڵدەخڕاند و گاڵە دەدا کە من تازەبەتازە خەریکبووم لە قۆناغەکانی هونەرەجوانەکاندا فێری دیتنیان دەبووم. یەک لە ئایرۆنییەکانی پرۆژەکە ئەمەبوو: جوانییەکی نوێ بەڵام واقیعیی بۆ برۆنکس هێنا گەرچی لێکی هەڵوەشاندەوە.بەڵام ئەمە،هەڵبەت یەک لە قۆناغەکانی کاولبوونی برۆنکس بوو.ئەم پرۆژەیە هەزاران کەس لەو خەڵکەی لەبەرچاو نەگرت کە هەستیان بە قووربانی بوون دەکرد،جارێک خەمۆک و جارێک خەمین،بەڵام هەردەم لەوە  بێ داڵدەتر بوون کە بیریان لێ کردبووەوە.وێدەچوو لە دواڕۆژدا خەڵکێکی زۆرتر وەک ئەوان بێتە ئاراوە.

دوای یەک دەیە،زۆر بزووتنەوەی دژ بە مۆیسس،بەتایبەتی دژ بە پانەڕێکانییەوە سەریان جووقاند و منیش ڕۆڵێکی چووکەم تێدا هەبوو.جین جاکوبس[14] ئەستێرەکە و سەرقافڵە بوو؛ ئەو فۆرمگەلێکی(شێوازگەلێکی) لە ناڕەزایەتی کۆییانەی ڕۆنا،کە کلیلی ئەو قۆناغە بوون،کە پێی دەڵێن( دەیە شەستییەکان). بەڵام مۆیسس بۆ پێشخستنی بیناسازیی بێوێنە دەیان دەیە زەمەنی لە بەردەست بوو. ئەو دەیتوانی بڕە پارەیەکی زۆر لە بوودجەی فیدراڵی بخاتە ژێر دەستی خۆی و پڕۆژە بە پڕۆژە ئیدارە بە ئیدارە ملیۆنەها دۆلاری ئەو بوودجەیە بە بێ هیچ ڕونکردنەوە و بەڵگەیەک بگوازێتەوە.بە خواست و مەیلی ئەو بۆ کۆنترۆڵکردنی _پانەڕێکان،پرد و بیناکان، پلانەکانی نۆژەنکردنەوەی خانووەکان،دروستکردنی خانوو و بگرە ئەو پلانانەی کە بەتەنێ بۆ بیناسازی کوورت نەدەبوونەوە_تەواو ئەم پرسیاره پشت گوێ دەخرایەوە کە ئێمە پێویستمان بە چ شتێک و کەی و لەکوێ هەیە.ئەم کردەوانە تایبەت بە خۆی بوو،ئەو دەبوو پلانێکی کامڵ بۆ کردەوەکانی خۆی دابڕێژێت.ئەو نەیدەویست کە هیچ شتێک دزەبکاتە دەرەووە.ئەو هەستێکی سووکانە دەرحەق بەو خەڵکەی کە بە (نزم) ناونوسی دەکردن هەبوو،ئەو خەڵکەی کە بەتەنێ داڵغەیان بە خۆیان و ژیانەکەیان لێدەدا.(بازرگانانی ڕۆخی زەریا[15] و ژنە ماڵداریکەر و دەمەوەرەکان) یەک لە ناونیتکەکانی بوو.بە شێوازیکی ئایرۆنییانە،خەڵکی بەو ئاراستەیە ڕێنوێنی کرد کە بازرگانی کەنار دەریا و ژنانی ماڵداریکەر و دەمەوەر بن.خەرمانەیەکی پیرۆزی دەیەی شەستییانە لە دەووری دەستەوشەکانی وەک( چالاکیی کۆمەڵایەتی) لەکۆتاییدا پلانەکانی ئەویان وەستاند،ئەمەش چیرۆکی خۆشەویستیی ئەو کەسە سووک چکۆلانانە بوو.ئەم ڕووداوە یاریدەی بڕێکی زۆر لە گەڕەکەکانی دا تاکوو زیندوو بمێنن،بەڵام ئەوە بۆ باشووری برۆنکس زۆر درەنگ بوو.دوای تەواوکردنی کۆلێژ پۆستێکی ئەکادیمیم لە ئەکسڤۆردەوە بەدەست هێنا. لە ئوروپادا درێژەم بە بابەتی وێرانکردنی شارییانە دا کە خوتوورەی هەمیشەییم بوو.کەسانێکم ناسی کە بۆ سەرجەمی ئەو گەڕەکانەیان بردم کە لەلایەن نازییەکانەوە بۆردومانکرابوون.ئەوان لەمەڕ ئەو خەڵکەی کە چاک بووبوونەوە_یان نەبوونەوە_دوواندمیان.لەوێ سەردانی دامەزرێنەرانی دەوڵەتی ئاسوودەیی کرێکارانی بەرتانیا و یەکەم خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیم کرد. من بێزم لە ئەمریکا دەهات، لەکاتێکدا ئەوان قسەیان لەوە دەکرد کە چۆنچۆنی ئەمریکا، ڕۆزڤێڵت، دانوستانی نوێ و هەوربڕەکانی نیۆیۆرک وەچەقڵەسامای هێناون.ئەم بابەتە بۆتە هۆی ئەوەی بیر لە شتێک بکەمەوە کە بەهۆی پیشەکەم وەک وانەبێژ دەمتوانی لێی تێبگەم، بەڵام بیرکردنەوە لەمەڕ ئەو بابەتە بۆ مرۆڤێکی تەمەن بیست ساڵ ئەستەم بوو، من بیرم کردەوەوە(خودایە!) دایبابم لەسەر حەق بوون. بەچاوی خۆم دەمبینی کە بە چ ئاراستەیەک دەڕۆم، بەنیاز بووم بۆ ماوەیەک درێژە بە خوێندن بدەم،بەڵانەکوونێ پاشانەکینێ، ئیشێکم لە کەرتی گشتیی نیۆیۆرک دەویست. من عەوداڵی ئەم شارە (نیۆیۆرک) بووم؛ دەمویست هەتاکوو پیری لێرە(نیۆیۆرک) بەسەربەرم و بۆ لاوانی ئەو گەڕەکانە وانە بڵێمەوە و منداڵەکانی خۆمیش لەم شارەدا پەروەردە بکەم. هەروەها حەزم وابوو لە کەرتی گشتی ئیش بکەم و خەڵکی ئەم شارە فێری مافەکانیان بکەم. من چانسم هەبوو کە چل و شەش ساڵ لەمەوبەر، پیشەیەکم لە سیتی کۆلێژی نیۆیۆرک[16] وەرگرت و هەتا ئەمێستاکانێش بەدەستمەوەیە. من دەمزانی کە نیۆیۆرک و سەرلەبەری شارەکانی ئەمریکا بەم زووانە پێویستیان بە یارمەتی دەکەوێت. لە کاتی پەیمانە تازەکەوە، دیموکراتەکان کاریان لەسەر ئەوە دەکرد کە بوودجەیەکی زیاتر بە شارەکان بدەن، بەڵام کۆمارییەکان دەیانویست ئەو شارانە بێهێز و لاواز بکەن. لە کۆتاییەکانی شەستەکاندا، گرژییەکان دڕندانەتر بوون. لە ڕێگەی فۆرمولەکەی نیکسۆندا[17]،ئەگەر شارەکان ڕێژەی دانیشتوانی ڕووی لە دابەزین بێت_هەروەها لە سەردەمی پانەڕێکاندا،زۆربەی ئەم حەشیمەتە لە قەراغەکانی شاردا نیشتەجێ دەبوون_ ئەوان(دیموکراتەکان) پارەیەکی زۆریان سەبارەت بە پولیس، نەخۆشخانە، گواستنەوە چڕبەندان و قەرباڵغەکان و قوتابخانەکان لە دەست دەدا.فیکرەی، هەژارترکردنی شارەکان، لەکاتێکدابوو کە قەراغەکانی شار دەوڵەندتردبوون. ئەم شێوازە،خۆراکی بە سیاسەتمەدارەکانی ئەو دوو حیزبەی دا و وڵاتی کرد بە دوو جەمسەر. من ئەبداڵی کۆتاییەکانی شەستەکان بووم بەڵانەکونێ ژیان نائاسایی تێپەڕی. سەرۆک کۆمارە بەڕوواڵەت کۆنەپەرستەکەمان سەرقاڵی پەرەپێدانی پوچگەرایی و ڕاگەیاندنی بووبوو. بەچەشنی  پاتریک بۆچانین[18] کە دواتر لە کۆشکی سپی بوو بە جێگیری نیکسۆن،ڕایگەیاند:(ئەگەر وڵات دووکەرت بکەین،دەتوانین بەشە گەورەکەی هەڵگرین).

لەم سەروبەندەدا، برۆنکس لە بەشە بچوکترەکەوە جێگیر بوو.ئەم بەشە بە تووندی بەربووەوە. نموونەیەک هەیە: توندوتیژی. توندوتیژی لە ژیانی شەستەکاندا و کەمتازۆر و بەبەردەوامی هەتاکوو نەوەدەکان زۆرتر پەرەی سەند، هەنووکە نیۆیۆرک لەساڵێکدا ۵۰۰ خۆکوژی هەیە، واتە کەمتازۆر  هەمان ئەو ڕادەیە کە لە سییەکاندا هەیبووە، کاتێک پۆلیس دەستی بە تۆماری ڕیکۆردەکان کرد؛ ئەم ڕێژەیە لە دەورووبەری نەوەدەکاندا ۲۰۰۰ کوشتنی لە ساڵێکدا تێپەڕاند. برۆنکس زۆرترین زیانی بەرکەوت. لە ماوەی پێنج ساڵدا و هاودەق لەگەڵ پێشبینییەکاندا، ئەم شاری تەنگوچەڵەمەیەی نێو ئاگر، بە زۆرترین ڕێژەی بێ ماڵوحاڵییەوە گیرۆدەی بەدخۆراکی و تێوەگلانی نەخۆشییەکان، بووە بە خواستۆخترین و توندوتیژترین بەش. لەڕووی ئابوورییەوە، لە حەفتاکاندا ئەمە (هێڵی سوور)بوو. ئەوان لەسەر نەخشەی بانکەکاندا هێڵی سووریان لەدەوری کێشا کە نابێت هیچ جۆرە قەرزێکیان بدرێتێ. لە ئەنجامدا خاوەن ماڵەکان توانای وام گرتنیان نەبوو تا بیناکان نۆژەن بکەنەوە. باشووری برۆنکس لە دیوی هەڵەی هێڵەکە جێیگرتبوو.

لە سەرەتای حەفتاکاندا، ئاگرخستنەوەی بەئەنقەست بووبوو بە پیشەسازییەکی گەشەسەندوی چاوگر. بیناکانی ئەم بەشە لە هەوڵدانێک بەئاراستەی تێهەڵێنانەوەی ئەو بەهایەی لەدەستچووبو بەئەنقەست ئاگر تێبەردەدران. لە ساڵی ۱۹۷۶دا ڕاجر ئێستار[19]،کۆمیساری نیشتەجێبوونی شارییانە،کە دوایی بوو بە سەرنوسەری کاروباری شارییانەی نیۆیۆرک تایمز[20]،پلانێکی بەناوی (چرمقاندنی(انقباض) پلان بۆدارێژراو)[21] پێشنیار کرد.ئاماژەشی بەمە کرد کە شار لەسەر بنەمای ماڵیاتدان دابەش بووەتە سەر دووبەشی (بەرهەمدار) و (بێ بەرهەم)دا.(ئێمە دەبوو بەشە بێ بەرهەمەکە بسڕینەوە.) بەم واتایە بوو کە ژیانی پۆرتۆریکۆییەکان و ڕەعیەتە ڕەش پێستەکان لەناو شاردا بووەستێنرێت.(ئەگەر ئێمە ئاو، کارەبا،تەندرووستی و چاککردنەوەی زیانەکان بوەستێنین، ئەوا سیستم لێک هەڵدەوەشێت و دەتوانین کەرتی بێ بەرهەم وەدەرنێین.) لە ڕابردوودا،سیستمی شارییانە گوندنشینان و … هەڵدەگرت و (وەریانی دەگۆڕی)بۆ کرێکاری پیشەسازی. بەڵام ئێستا (کار و پیشەی پیشەسازییانە بوونی نییە)و ئێستاکینێ ئەرکی ئێمەیە کە “( ئەم خەڵکانە) وەکی لادێیی بهێڵینەوە. ئێمە دەبێت ڕۆڵی شار وەک وزەیەکی مێژوویی_جیهانی ئاوەژۆ بکەین”.

 لەو ساڵەدا نیۆیۆرکی ژێر گوشار،تا لێوارەی ئیفاس ڕۆیی. کۆنگرێس پرۆژەیاسایەکی پەسند کرد تا قەرزێک بدرێتە شاری نیۆیۆرک تاکوو بەردەووام بێت لە گەڕانەوەی قەرزەکانییەوە. سەرۆک کۆمار جیراڵد فۆرد[22]، جێگری نیکسۆن، لەکۆتاییدا پرۆژەیاسایەکی واژۆ کرد. بەڵان سەرەتا ڕایگەیاند کە ویستوویەتی ڤێتۆی پرۆژەیاسەکە بکات؛ بۆئەو هیچ گرنگ نەبوو کە نیۆیۆرک چی بەسەر هاتووە، و پێشیوابوو چارەنوسی نیۆیۆرک هیچ مانایەکی بۆ گەلی ئەمریکا نییە. دەیلی نیوز[23]، ئەو ڕۆژنامەیەی کە هەمیشە پشتگیری لە حیزبەکەی فۆرد کردبوو، له یەکێک لە سەردێڕە گەورەکانی مێژووی میدیای گشتیدا، ئەم ساتە هەستیارەی دراماتیک کرد:(فۆرد بۆ شار: بچۆ بمرە).[24]

لەم سەرووبەندەدا، تووشی ڕووداوێک هاتم کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانم وەک ئینسانێک و وەک مامۆستایەک دانا: سرلەنوێ دەستمکرد بە خوێندنەووەی ئینجیل. من هەرگیز باووەڕم بە هیچ خودایەک نەببوە. بەڵام بەرەبەرە بەم باووەڕە گەیشتم کە ئەگەر بمەوێت گەشە بکەم دەبێت هەندێک ڕێکار بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ بەشە لێک نەچووەکانی خۆم بدۆزمەوە: لەگەڵ خۆم وەک گەورەساڵێک، بە خوێندەواریی و بڕوانامەی دکتۆرا، لەگەڵ خۆم وەک زارۆکێک لەناو ئەو بەشەی برۆنکس کە بوونی نییە. ئەو چیرۆکانەی دەربارەی شارەکان، کە دایمە دەمڕەنجێنن و هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت،شارەکانی کتێبی پیرۆز_ئۆرشەلیم،هەڵبەت،بەڵام هەروەها شارە بتپەرستەکانی وەک، ماسۆر،بابل و دیمشق کە ئەم شارەیان دەورەدابوو._ هەردەم لاواز دەردەکەون و بوونیان ناجێگیرە. ئەو شارانەی دەتوانن هەرەباش بن باڵامەکوم، پتەو و تۆکمە نیین. ئەوان هەمیشە و هەردەم ساز و تەیارن بۆ لەناوچوون. ئەو شارە کاولبووانە زۆر لە برۆنکسی ساڵانی حەفتان دەچوون.

ئەمە بەشی تازیەباریی کتێبی پیرۆزە، لە چاخی ئەرمیا، لە کۆتاییەکانی سەدەی پێنجەمی پێش زایین، لە ساڵی ۵۸۶ و کتومت دوای وێران بوونی ئۆرشەلیمە:

چەندە ئەم شارە تەنها کەوتووە

کە تیایدا خەڵک جمەیان دەهات.

ئەم شارە چەندە تەنها جێگیر بووە

کە گوڕدەم و پڕ لە خەڵک!

چەندە شێوەی بێوەژنێکی لەخۆ گرتووە،

کیژۆکە لەنێوان وڵاتاندا بەشان و شکۆ بوو…

کە لەم شەوەدا بەکووڵ دەگری

بەو فرمێسکانەی سەر گۆنایەوە؛

لە نێوان سەرجەم دڵخوازەکانیدا

کیژۆڵە کەسی نییە هێووری کاتەوە…

ڕێچکەکانی سەهیۆن ماتەم دایگرتوون،

چوونکی کەس نایەت بۆ زەماوەند؛

سەرجەم دەروازەکان چۆڵوهۆڵن…

سەرفرازن دوژمنانی سەرجەم؛

نەیارانی سەرکەوتوون.!

دەناڵێنن خەڵکانی سەرجەم

لەوەتەی بۆ نان دەگەڕێن

خزنەکانیان بە خۆراک دەگۆرنەوە

تاکوو وزەی خۆیان بەدەست بهێننەوە…

داخۆ ئەمە بۆ ئێوە هیچ نییە؟ ئەو هەموو ئێووەیەی کە لەوێدا تێدەپەڕن؟

لە چاخی کەونارانڕا تا ئێستاکانە، ئەزموونی تێبینیکردنی شارەکەتان،لەناو یەک لە دیدگە دڵتەزێنە دێرینەکاندایە: ئەمە کووشتاری شارییانەیە. یەک لە ژێدەرەکانی ڕەنج، ناتەبایی ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێییە.( چەندە ئەم شارە تەنها کەوتووە، کە تیایدا خەڵک جمەیان دەهات). شڕۆڤەی ڕوونی جەنگەکانی تاڵان و شانازی لە ئینجیلدا هێجگار نزیک هەستی پێدەکرا لە ماڵەکەماندا. لە وڵاتێکدا کە سەرۆکەکەی دەیگوت کاولبوونی نیۆیۆرک هیچ مانایەکی نییە بۆی، ئەم ئەم پرسیاره کە ( داخۆ ئەمە هیچە بۆتان، ئەو هەموو ئێوەیەی کە لەوێدا تێدەپەڕن؟) پرسیارێک بوو لەناو ڕووداوو و ڕێکەوتە هاوچەرخەکاندا. زۆرێک لە بەرهەمەکانی من وەک نووسەرێک، لەم چەند دەیەیەی ڕابردوودا، لەمەڕ مانای مۆدێرنە بووە. دواین بەشی کتێبەکەم ،هەرچی تۆکمە و جێگیرە وەک دووکەڵ بەرز دەبێتەوە) دەربارەی پانەڕێی برۆنکسە. بەڵام بە خوێندنی ئینجیل تێگەیشتم کە زۆر شتی گرنگ هەن مۆدێرنیزم پشتگوێیان دەخات. کاتێک برۆنکسم وەک وێرانەیەک بینی، تێبینی ئەوەم کرد کە چۆن ژیانی مۆدێرن خۆی، بارگاوی بە سامی کاولکاری کراوە و وێکچووی گێڕانەوەوەکانی ئینجیلە. من قەت  وای بۆ نەدەچووم کە کتێبی پیرۆز بە ئاراستەی سەرچاوەی کێشەوگرفتەکانی مرۆڤ شتێکی تایبەت بێت،بەڵام بە ئاراستەی دەربڕینی شەفافی چییەتیی ئەم کێشانە کتێبێکی تایبەت بوو.دریژدادڕییە مۆدێرنەکان زۆرجار بەجۆرێک قسەی دەکرد کە وەک وابێ مرۆڤ لەم کێشەوگرفتانە(کاولەشار) واوەتر  چووبێت،بەڵام لەڕاستیدا مرۆڤ نەیتوانیوە لەم کێشانە واوەتر بچێت و ئەوا بەردەووام بەرەوڕوومانەوە وەستاون.

ئادابی سەرەتاگەی کووشتاری شارییانە،ئادابی ئەشکەنجەی خوداییە. جوولەکە کۆنەکان، وەکوو یۆنانییەکان، کووشتاری شارییانەیان بۆ خوداکان دەگەڕاندەوە. بەڵام نووسەرە جووەکان پرسیار و پرسینێکی تر دەورووژێنن کە ئەستەمە بتوانی لە قامووسی یۆنانیدا بیدۆزیتەوە.(ژنە ترۆجانییەکانی یۆریپید ئاوارتەیەکی دەگمەنە)[25] داخۆ خوداکان لە ئەنجامدانی چەشنە کارێک لەسەر حەق بوون؟ یانەکینێ لە هەڵەدا بوون؟ هەندێک نوسەری یەهودی وای بۆ دەچن کە گەل خەریکی سزا بینینن. ئەوانیتر پێیان وایە کە ئەمە سوکایەتی پێکردنە، لادانێک لە یاسای داوێنپاکیی(دادوەری کۆی زەمین). _ ئەمە ئیبراهیمە، کە لە دژی پلانی خودا بۆ لەناوبردنی سۆدۆم و عامورا ناڕەزایەتی دەردەبڕێت. ئامۆسی[26] پێغەمبەر بۆی دەردەکەوێت کە خودا بەنیازە سەرجەم جوولەکەکەن بکوژێت:(بەڵام نەوەی ئیسرائیل هێجگار بچووکن)؛ وادیارە کە ئەو وادەکات خودا لەخۆی شەرم بکات. ئەیوبیش ناڕەزایەتی دەردەبڕێت، بەڵام خودا بە ئاگر دەیکوژێت. پێغەمبەرەکان، خودا و لەهەمانکاتیش جوولەکەکان، واتە گەلانی خۆشیان تاوانباردەکەن. نەک بەتەنیا بەو هۆیەی کە بتەکان دەپەرستن( گوێرەکەی زێڕین[27] بهێننەوە یاد.)، بەڵکوو بە دووی پارە و پلەوپایە و ئاسایش و سەرکەوتن دەچن و دەستیانیش بە خوێنی خەڵک سوور دەکەن. دەوڵەمەندان دەست بەسەر هەموو ماڵەکان و گێڵگەکاندا دەگرن و هەژارانیش لەو نیشتمانەی کە بڕیاربوو لۆ خۆیان بێت، چ جێگایەکیان نابێت. لەهەمانکاتدا، وا دەهاتە بەر سەرنج کە هەژارانیش دەیانویست لاسایی دەوڵەمەندان بکەن و بە خستنە بر و گۆڕینی پێگە، کۆیلەدارانی خۆیان بکەن بە کۆیلەی خۆیان. گەلان لە هەچ چین و توێژێکدا، لە بەرپرسە باڵاکان تا بەرپرسۆچەکەکان، ستەم دەکەن و کاول دەکەن. پەیمانی خۆیان  نەک تەنیا لەگەڵ خوددا، بەڵکوو لەگەڵ یەکتریش فەرامۆش دەکەن.

ئەمە دەستپێکی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و یەک لە دەستپێکەکانی ڕەخنەی فیکری دیموکراسی. زۆربەی ئادابی کۆن سەبارەت بە دیموکراسی، لە ئەسینڕا دێت. بەڵام ئینجیلیش چاوگێکی سەرەتاییە. پێغەمبەران ئێمە لە دیمەنی شارە کاولەکراوەکان دەترسێنن. بەڵامەکووم، ئەوجاوەکینێ چەند شیعرێکی ئەفسوناوییش بەسەرماندا دەبارێنن تاکوو بەم قەناعەتە بگەین کە دەتوانین دونیا بگۆڕین. ئەم هۆنراوەیەی دووهەمی ئیشیا لە بەرچاو بگرن کە لە گشت ڕۆژێکی کیپوور دەوترێتەوە. ئەو بۆ خەڵکێکی دەڵێتەوە کە گەرچی لە دۆخێکی باشی بژێویدان، بەڵام هەست بە دیلێتی دەکەن. ئەو دەڵێت کە ئەوان دەتوانن لە ڕووی ئەخلاقییەوە باشتر هەڵسوکەوت بکەن: دیلەکان ئازاد بکەن، دەرگای بەندیخانەکان بخەنە سەرپشت، جل و بەرگەکانتان بەش بکەن، خواردن بدەنە برسییەکان و خواستی گیرخواردوان بەدیبهێنن. کردەوەی یەکدڵانە بە یەکەوەتان دەبەستێتەوە و هێزی کۆگەلییانەتان پێدەبەخشێت تاکوو وێرانەکان سەرلەنوێ چێ بکەنەوە.( تاکوو کاریتە و کۆڵەکەی بنیادنانی زۆرێک لە نەوەکان بچەقێنن.) تا حەفتاکان من قەت لە کۆتایی ئەم هۆنراوە شارییانەیە تێنەدەگەیشتم. (ئەوا تۆ بە نۆژەنکرەوەی شەقامەکان ناودەبرێیت تاکوو تیایاندا نیشتەجێ ببیت). لەم نێوەندەدا، جەماوەری خەڵکی برۆنکس خەریک بوون دەنگی خۆیان دەدۆزییەوە. دەنگێکیان، تەقینەوەی گرافیتی میترۆکانمان بوو. دڵبەستەی بووم! منداڵەکان ئەم (گرافیتی )یانەیان لە ناوەوەی سیستمی گواستنەوەی گشتیدا نەخشاند کە زۆر شپڕێوتر بوو لە سیستمی گواستنەوەی ئەمڕۆییدا. ئەوان بە دونیایان گۆت،( ئێمە بێداڵدە نیین. ئێمە دەتوانین دونیا ڕەنگاڵە و پرنەشە و ورووژێنەر بکەین.) من شاگەشکە بووم. دایکمم برد بۆ ویستگەی میترۆی شەقامی ۱۴۹، بە چاوگەیەکی هەرەباشی شەمەندەفەرەکان، نزیک ئەو شوێنەی کە پێشتر لێی دەژیاین. ئەو ژنێکی زۆر نارین بوو، بەڵام گووتی،( ئەمە خۆ کۆلکەزێڕینەیە، کێ لێرە چاوەنۆڕی کۆلکەزێڕینە دەکات؟).

دەنگێکی تر، زمانێکی مۆسیقایی و شیعرییانەی بە ناوی ڕاپ بوو. ڕۆژێک لە ڕۆژانی سەرەتای حەفتاکاندا، لەسەر سەکۆی میترۆی کلۆمبۆس سیرکێڵدا[28]، بۆ یەکەم جار ئەوەم بیست. منداڵێکی ئامادەیی بە ئاوازێکی تۆمارکراو لەسەر دوو بڵندگۆی بچووک لە باکگراوەنددا، خەریکبوو بە هاوار چیرۆکی ژیانی خۆی دەگوتەوە.( یەک دۆلارم پیدا.) کۆڕە گەورەترەکەم پێی گوتم( خوێندنگە کۆنەکان) یەکەمین ناوەندی بووە. ئەوا هەستم کرد دیتنی سوتمان و خوێندنەووەی ئینجیل وایلێکردووم بۆ بیستن کراوەتر بم.وێرانییە گەورەکان، کاولبوونی بەرفراوان، لەخۆبوردوویی میلۆدییانە و شێلگیرییە بێ ڕۆح و ناپووچەکەی، وایکرد لە خانەی واقیعدا بیبینم. زۆرانێکی تر دەستیان بە ئەنجامدانی کرد، مۆسیقای باکگراوەند میلۆدییانەتر بوو هەروەها بە هۆی ئەو شتەی کە ئەوان لە تۆمارە پێشووەکاندا بە (نموونەکان)ناونوسی دەکردن، پێناسکرا. ڕاپ بە خێرایی کەشەی سەند. هەندێک لە باشترینی ئیشەکان، دیالۆگەکانی نێوان هەنووکە و ڕابردوو و خاو و خێزانەکان بوو. ئەم بەرهەمە کولتوورییە ورووژێنەرە، ڕێ و ڕاست لەو گەڕەکانە سەری دەجوقاند کە لە ژێر ناوی (بێ بەرهەم)دا حوکم کرابوون.

ئەودەمەی کە هاتمە سیتی کۆلێژی نیۆیۆرک، باشووری کۆلێژەکەمان بەهەشتێکی جوانی لێبوو. تەکیەیەکی سەدەی نۆزدەهەمی (ڕاستەبازاری تەکیە)[29]_ ماڵی(هونەرە لیبرالەکان). ئێستا لەکوێیە؟ لە کۆتایی حەفتاکاندا، سیتی کۆلێژی نیۆیۆرک ڕووخاندی. بەڵام ئێمە سەرەتا، بەر لە ڕووخانی، هەموو پێنجشەممەیەک، لە کاتی کلاب ئاوێرز دا[30]، دەمەونیوەڕۆ تا کاژێری دووی دوای نیوەڕۆ، لە بەردەم تاوەری گەڕناڵی کۆلێژەکاماندا، دیسک جۆکییەکمان[31] بەڕێ دەکرد کە بە ملیۆنێک هێڵی ڕیکۆرد، پاشخانەکەی پێکدەهێنا، مایکێکی کراوەش بۆ خەڵک ساز کرابوو کە بێن و ڕاپ بڵێنەوە[32]. بڕێک لە گۆرانییە ڕاپەکان نێرانە و شۆڤنیستی و هەندێکیش گەمژانە بوون. بەڵام هەدێکیشیان ڕۆشنگەر و درەوشاوە بوون، دەقاودەق هەمان ئەو کارەیان دەکرد کە من هەوڵم دەدا فێری قوتابییەکانمی بکەم تاکوو ئەنجامی بدەن؛ بەکارهێنانی زمان لەبۆ بەدەستهێنانی واقیع.چەند وانەبێژێک هەستان و ڕاپیان گۆت. ئێرەییم پێ بردن؛ دەمزانی کە ناتوانم سەرواکان ڕێک و دروست بکەم. لە بەراییدا، بەردەنگی ڕاپ کەم و خۆماڵی بوون. بەڵام دەنگ دەوورووبەریشی تەنییەوە. یەکەمین سەرکەوتنی نێودەوڵەتی(پەیام) بەرهەمی گراندماستەر فلاش[33] و فیریۆس فایڤ[34] بوو کە ساڵی ۱۹۸۲ لە ڕێگان سۆمر[35] بڵاوکرایەوە. مەک مێلی مێل[36] بۆ گەشتی گەڕەکەکانی دەبردین: (هەموو شوێنێک شوشەی شکاوی پێوەیە، خەڵکێک لەناو شەقامدا مێز دەکەن، وەک وایە کە گرنگ نەبێت بۆیان؛ من بەرگەی ئێش و ژان و دەنگەدەنگ ناگرم، پارەم نییە، کەوابوو چ چارێکی دیکەم نییە.)[37] هەژقینێکی لەهەژمارنەهاتوو لە چەند خولەکێکدا کۆ دەبێتەوە: مشکە هۆڤییەکان، گیرۆدە شەڕانییەکان، کچۆکە شەنگەکان کە گیرۆدە و سۆزانی دەبن؛ لەناوچوونی  ئەو کوڕۆکانەی هێشتا دە ساڵیان تێنەپەڕ نەکردووە و بەنیازن کاتێک گەرەبوون ببنە فرۆشیاری مادەهۆشبەرەکان، لەبەر ئەوەیکە بەتەنیا (فرۆشیارەکانی مادەی هۆشبەر) دەیانناسن و هەر ئەوانیشن کە ڕێز بۆ بڕیارەکانیان دادەنێن؛ براگەورەکانیان،  ئەوانەی کە هەر خێرا لە منداڵەوە دەبنە بێکار و بکووژی بەکرێگیراو و مردوو. ڕاپەر دەقیڕێنێتە سەر کوڕۆکێکی کەشخە و جوانخاسی مردوو: چۆن توانیتوە تا ئەم ئاستە گەمژە بیت؟ (ئەتۆ هێجگار خێرا و توند ژیای و زۆر گەنج مردی.) ئەوو گەمژەییی و خۆڕووخێنەریی خێزانەکانیان و لەهەمانکاتدا شان و شکۆشیان دەبینێت. ئەو لێیان دەپرسێت کە چ کێشەیەکیان هەیە، بەڵانۆکن بەم وەڵامە سادەیە قایل نابێت کە ئەوان قوربانین، هەرچەندە بە ڕاشکاوی ڕایدەگەینێت کە قوربانین.زایەڵەی لێڕەواری چیمەنتۆئاسا بازرەقە دەکات، سیرنەکان[38]، حوکمدەکەن کە هەمووان ببنە سەهۆڵ. بەڵام وەکی کتێبی پیرۆز، بگرە لە برۆنکسدا شیمانەی ئەوەدەکرێ شتی سەیروسەمەرە ڕووبدات:

 ئەوان پاڵیان بە کیژۆکێک نا بۆ بەردەم شەمەندەفەرەکە،

بۆ لای دکتۆریان برد،

هەمیسانەکێ باسکی درووی

ئەو پیاوە خەنجەرێکی ڕێک لە دڵی خۆی وەشاند

بۆ دەستپێکردنێکی نوێ (دڵێکی دیکە)یان لێ موتربە کرد.

کەوابوو پەیام چییە؟ لێکهەڵوەشانی کۆمەڵایەتی و داماویی وجوودیی دەتوانێت چاوگەی ژیان و وزەی ئەخلاق بێت. نەوەیەک لە کوڕێژگە هەڵهاتووەکان لە هەژاری و گیتۆ[39] ئیزۆلەکراوەکاند، کە بوون بە نیۆیۆرکییە لێهاتووەکان. وەکو نوسەرەکانی ئینجیل، هەندێکیان گەیشتنە پێگەیەک کە دەیانتوانی نەک هەر بۆ خۆیان، بەڵکوو بۆ هەمووان وێنای ئازادی بکەن: بۆ ئەو کیژۆکەی پاڵی پێوەنرابوو بۆ بەر شەمەندەفەرەکە، یان بۆ پێاوەی خەنجەری لە دڵی خۆی وەشاندبوو. نەک هەر ئایدیالگەرییەکەیانی لەناو نەبردبوو، بەڵکوو بەشێوەیەکی ڕەمزاوی، ئەو ئارمانجگەرییەی ڕۆنابوو. ئەوان دەیانتوانی بە دونیا بڵێن ئەوەتا ئێمە لەناو کەلاوەکانەوە هاتووین، بەڵام خۆمان کاول نەبووین.توانست و لەبارابوونیان بۆ ئافراندنی ڕۆح لە جوغزی سام و خۆفدا، ئاخڵەیەکی نوێی  تیشک و تیرێژی گەشاوەی بە شارەکە بەخشی. ئەوان لەو کارەی کە هیگل دوو سەدە لەمەوبەر پێناسی کردبوو، سەرکەوتن:ئەگەر ئێمە بتوانین چاو ئاوقاوی چاو و مۆڕ سەیری سیمای نەفی بکەین و لەتەکیا بژین) ئەوا دەتوانین کە بگەینە (هێزی سیحراوی)  و ( نەفی بگۆڕین بۆ بوونبە.) ئەوان و نیۆیۆرکیش دەگەڵیان، بۆ هەستانەووە لەناو هەرەسهێناندا چەند ڕێچکەیەکیان دۆزییەوە. کێ لێرە چاوەڕوانی کۆلکەزێڕینەیەکی دەکرد؟

ئەمڕۆکە نیۆیۆرک زۆر جیاوازە. ڕەوتی ئاگرەکە وەستاوە. بەڕێوبەرایەتیی ئاگرکوژێنە هێشتا سەرقاڵی ئیشە، ئاگرتێبەردانی قەستی چیدی سەرچاوەی ئەو داهاتە نییە کە لە گەڕدا بوو. چەپەکان(دیموکراتەکان) هەمیشە پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە داژدارەکان خۆیانن کە ئاگر تێبەردەدەن، یاخود دەهێڵن بیناکان بسوتێن تاکوو لەبری ئەووەووە پارەی بیمە وەربگرن. جۆن لیدێنسی[40] دژ بە ئاگرتێبەردانی (بەئەنقەست) هێزێکی تایبەت بە شاراوانیی دامەزراند و چەند مەلزەمێکیشی لەمەڕ (تێزەدەرانی ئاگر) و ( ژینگەناسیی ئاگر) بڵاوکردەوە، من پێشتر قەت سەبارەت بەوە ( ژینگەناسیی ئاگر) هیچێکم نەبیستبوو: شوقەیەک ئاگری تێبەربووە؛ ئەگەر ترۆمبیلەکانی ئاگرکوژێنەوە بە دە خولەکێک بگەن، ئاگرەکە پەرە ناسێنێت؛ ئەگەر بۆ ماوەی نیوکاژێر هیچ یارمەتییەک نەگات، تێکڕای بلۆکی خانووبەرەکە دەتوانێت بفەوتێت. چەپەکان (دیموکراتەکان) هاوپەیمانێکی ورووژێنەریان دۆزیبووەوە: پیشەسازیی بیمە. لە بەراییەکانی هەشتاکاندا، کۆمپانیای بیمە گوتیان کە بەڵگەی بەهێزیان هەیە لە ( بەشداریکردنی مرۆڤییانە) لە ئاگرتێبەردانی مڵکەکاندا و ناشیانەوێت کە پارەیان پێبدەن. پاشان شتێکی هاوشێوەی جادوو ڕوویدا. فۆرمەلی جادوویی: ئاگر نەبێت، پارەپێدانیش نابێت.

لە ئاخر و ئۆخرەکانی ساڵی پارەپێداندا، برۆنکس ۱۲۰۰ بینای لەدەست دا. لە یەکەم ساڵی پارەپێدانەکاندا، نزیکەی دە بینا لەکیس چوو.ئەمە هەژێنەر بوو کە بتوانین لەمەڕ ئاگرکەوتنەکان وەک کێشەیەکی مرۆیی بفکرین و بەر بەم  هەستە بگرین کە برۆنکس لەناو پرۆسەی داڕمانێکی گەردونییەوەیە. جیاوازییەکی گەورەی تر کەمبوونەوەی توندوتیژی بوو. تەقینەوەی توندوتیژی کە لە شەستەکاندا دەستیپێکرد و هەتا نەوەدەکان بردەوام بوو، بەرواژ بووەووە. (لەم نوسینەدا) پێشتر لەرسەری قسەم کردووە. لە سەرەتاکانی نەوەدەکاندا، ڕێژەی کوشتنەکان لە یەک ساڵدا نزیکەی ۲۵۰۰ کەس و پینج ئەوەندەی ئەمڕۆ بوو. پرۆسەی ئەم زیادبوونە، ناکۆتا و چارەهەڵنەگر دەهاتە پێش چاوو: گەل هەستیان بە داماویی دەکرد. پاشان، لە سەرجەمی شارەکانی ئەمریکادا، پێنوێنی کەوانەکان نزمەڕوو و سەرەوخوار و ژیانیش بێخۆفتر بوو. سەرجەم سیاسەتوانان لە سەرانسەر وڵاتدا، لەم پێشهاتانە هورم و وەجەیان بەدەستهێنا. لە نیۆیۆرکدا و لەو دەمەی کە دەیوڤید دیکنز[41] ئاگادێر و کاربەدەست بوو، هەچ کەسێک سەرۆکی شارەوانی بوو، ژیان خاوێنتر بووە. لانیکەم دوو نەوە هەیە کە ئەو شتە گەورانەی کە باوک و براگەورەکانیان کردبوویان، ئەمان نەیانکردووە. داخۆ دەستەواژەی دەیە شەستییەکان ( چەکەکانتان هەڵگرن) لە بیرتان ماوە؟ ئەوا، ئێمە دوو نەوەمان هەبووە کە چەکیان هەڵنەگرتووە و تەقەیان نەکردووە. هەروەها هەزاران مرۆڤی گەنج، کە ئێستێ چیدیکە گەنج نیین، بە پێی ڕێژەی قڕتێکەوتنی ساڵانی شەستەکان و نەوەدەکاندا، دەبوو وەک مردوو وا بایەن. داخۆ ئەم چیرۆکە پاڵەوانێکی هەیە؟ بەڵێ، ئەو زارۆکانە: ئەوان ژیانیان هەڵبژارد. چۆن؟ لەبەر چی؟ کەسێک ئەتوانێ بڵێت؟ ئەمە سڕێکە بەڵام بۆ تەنها جارێکیش کە بووە سڕێکی بێ مەترسییە. هێشتاش منداڵان زیانیان بەر دەکەوێت، بەڵام ئەمێستا شانسی ژیانیان هەیە. شتێک ڕوویداوە کە نە من و نە هەموو ئەو کەسانەی کە دەمناسن، وێنای ئەمەیان نەدەکرد_ چشتێک کە پێویستە شایی و  سووری  بۆ بکەین: ژیانێکی شارییانە کە بڕ و ڕادەی هۆڤییەت تیایدا سەرەولێژە.

سەرەتا بە وێرانبوونی شارەکان دەستمپێکرد. ئەمێستا دەمێت بۆ ئەو شوێنەی بچم کە جەی زی[42] بە (کەوشەنی دەسەڵاتی زەین) ناونوسی دەکات. کەوابوو من ڕەگەڵ کەوشەنێکی دەسەڵاتی زەینێکی ئینجیلئاسا، چیرۆکێک دەربارەی سلێمان و شارەکەی کە قودس بێت، کۆتایی بە باسەکە دەهێنم. چیرۆکەکە هەر لە بنەڕەتڕا لە کتێبی یەکەمی پادشاکان، بەشی ۴ تا ۱۱ و بە دەنگێکی وەها  خەڵەتێنەر و تۆکمە لە مێژووی گێڕانەوەناسیدا دەگێڕدرێتەوە، کە چما گێڕەرەوە هەست دەکات هێشتا لەژێر سام و خۆفی هەیبەتی سلێماندایە و هەر بە سانایی لەسەر بنەمای یاسا فرەجۆرەکانی حوکمڕانیی ئەودا تاوانبار کراوە. ئەم دەنگە دووفاقە ورووژێنەرە لە ئینجیلدا، پێشوەخت دووفاقیی دەنگی گاتسبیی گەورەی[43] نیک کاراوای[44] وێنا دەکات. لێرەدا سەرلەنوێ، ئینجیل و سەردەمی مۆدێرنە یەکدەگرنەوە.

سلێمان یەکەم نوسەری ناسراوی جوولەکە، لە کتێبی ئینجیلدا بە (عەقڵ هەراو) ناوبانگە. ئەو لەمەڕ سرووشتی ڕوەکەکان، باڵندەکان، بوونەوەرانی سەر زەمین دەپەیڤێت؛ ئەو هەزاران مەتەڵ و هۆنراوە درووست دەکات و بۆ ئایدیاکان و هۆنراوەکانی، بەردەنگی نوێ ڕادەکێشێت. زۆربەی ئیدەکانی دەربارەی شارن. ئەو کار دەکات تاکوو شارێکی فرەکولتوور و کۆسمۆپۆلیتیی بخولقێنێت. خوازیاری ئەمەیە لە جووەکان کە لەناو ئەم ماڵەدا بمێننەوە و لە ڕێگەی فێربوونەوە گەشە بە خۆیان بدەن. شارەکەی پڕ دەبێت لە خەڵکی جۆراوجۆر و پێکەوەهەڵکردنیشیان لێ چاوەڕوان دەکرێت. کتێبی پیرۆز ڕەگەزی تێڕوانینەکەی ئەو بەرجستە دەکات: ئەو ئەڤینداری گشتجور ژنێکە و بەتایبەتی( ئەڤینداری ژنە بیانییەکان)ە. ئەو لەگەڵ هەندێکیان هاوسەرگیری دەکات، هەندێکیان وەک هاوەڵی کچ هەڵدەبژێرێت، پێداگرییش دەکات کە هەموویان بە مێزی خۆخەمڵاندن و دەستوپێوەندەکانیان و خوداکانیانەوە بهێنێت بۆ شاری قودس. ئەو لەگەڵ شاژنە فریودەرەکەی شەبادا دەچێتە هاوپەیمانییەکی گەرم و گوڕەوە؛ ئەو (وەڵامی هەموو پرسیارەکانی شاژن دەداتەوە) و باوکایەتی بۆ منداڵەکانیش دەکات. ئەو بە نزیکییەکانی میسر، دوژمنە لەمێژینەکەی ئیسرائیل دەگات و گرێبەستی زۆر لەگەڵ فیرعەون دەبەستێت لەگەڵ کچەکەیدا هاوسەرگیری دەکات. ڕابوونی زایەندیی یەک لە ڕێچکەکانی هەستانەوەی ئەم شارەیە و ئەو پەی دەبات کە ئەم شێوازە دەتوانێت ببێتە وزەیەکی دونیاگیر. تایبەتمەندیی(عەقڵ هەراویی) سلێمان پەیوەست دەبێتە هیرام، پادشای (لوبنان) سورەووە.ئە‌وان لەو شوێنەیەی کە لە ساڵێکدا هەزاران جوولەکە بۆ پەروەردەی بیناسازی بەرەو سوور بەڕێدەکەون و هەروەها هەزاران لوبنانیش بەرەو قودس دێن، فەوجێک بۆ کار پێکدێنن. لە شاری تازەدا، جووەکان و بیانییەکان پێکەوە لە ئارامیدان. جووەکان سەفەریان بۆ دەوروپشت کردووە. پیاوانی بیانی بە کارامەیی و لێزانیی خۆیانەوە، هەروەها ژنانی بیانیی دڵڕفێن و ڕاکێشەر، ژمارەیەکی زۆری پرۆژەی بیناسازی و کۆمەڵێک لە خوداکان هاتونەتە ئاراوە. شا(سلێمان) پەرستگەیەکی گەوەرە و بەرز و تەرز بە داری ئارەوەن کە لە لوبنانەوەڕا هاتووە بۆ یەهووە و هەروەها پەرستگەیەکی گەورەش بۆ ئەو ژنانە چێ دەکات. هێڵی چیرۆکی قەڕاڵەکان بە چەشنێک پەستاوتراوە و تێکشێلراوە کە شۆپاژۆکردنی ئەستەمە. گێڕەرەوە گلە و گازندە دەکات کە شتی زۆر خەریکە ڕوودەدات، و سلێمان ناتوانێت (پڕبەدڵی خۆی) عاشقی خودا بێت. ئەمە دەستەوشەیەکی بێبەزەییە. قودسی نوێ تووێ و لۆیێکی تازە و بەرفراوانی ئاستەنگییەکانی مرۆڤ چارەسەر دەکات. ئێمە لەناو جیهانێکی تەوش و ڕژۆک و بارگاویکراو بە هێگنی و  شکۆمەندداین. ئایینزاکان، پیشەکان و پەیوەندییەکان(هاوسەرگیری) پێکڕا جۆرەکانی  هەستکردن بە ژیانێکن کە لە هەڵێنجانی پرسیارە بێ وڵامەکان دەچێت. لەناو ئەم ئەتمسفۆرەدا ئایا کەسێک دەتوانێت سەبارەت بە هەر شتێک هەستێکی (پڕبەدڵی) هەبێت؟ کاتێک کولتووری کۆسمۆپۆلیتیی زاڵ دەبێت، مەترسیدارە. بەڵام ئەم کولتوورە ورووژێنەریشە و گەل عەوداڵی دەبن:( یەهودا و ئیسرائیل بە قەد زیخ و چەوی گوێ زەریا( هێجگار زۆر) بە کام و مەرازی دڵ گەیشتن؛ ئەوان خواردیان و خواردیانەووە و شاد بووبوون.) ئینجیل لە سەردەمی قەڕاڵێکدا هاتە ئاراوە؛ کە تیایدا خۆشبەختیی بە حاکمەوە دەبەسترایەوە. ئەگەر جێنشینەکانی حاکم لەوێنەی جێنشینەکانی سلێمان گزیکاری سووک بن، تێکڕای وڵات لێک هەڵدەوەشێتەوە. هەستەکانمان لەمەڕ دیموکراسی، پێشداوەرییەکانمان بۆ پشتیوانیکردن لەو هەستانە و باوەڕەکانمان سەبارەت بە سەرچاوەی هێزی کۆگەلییانە جیاوازە لە دەورانی مۆدێرنە. بڕێک لەو شتانەی کە پێشوەخت دیاریکراون، لەناو کتێبی پیرۆزدا هەیە. نموونەیەکیان، ئەرمیا لەناو (پەیمانی نوێ)دایە. خودا بەو دەڵێت، ( من یاساکانم لەناویاندا جێگیرکردووە، نووسیومەتە سەر دڵیانەوە.) ئەمە ڕێگای نوێی خودایە بۆ تەرەقیکردنی ئینسان. بەڵام ئەمە قەت ڕوونادات مەگەر ئەمەیکە گەل تێبگەن و بزانن کە هەنووکە سوبێکتی سیاسیین.فێرکاری یەک لە شێوازەکانیه بۆ  نواندنیان. سەیری ئەم بینا کۆنانە و ئەم ئۆدە سەرسووڕهێنەرە بکەن، هەموویان لەو بەردە ڕەقانە درووست کراون کە ئەوان(ئینسانەکان) لەکاتی هەڵکۆڵینی میترۆی نیۆیۆرکەوە هەڵیانکەندووە. سیتی کۆلێژی نیۆیۆرکیش لێرەدایە تاکوو خەڵک بتوانن بێنە سەرەووە، تاکوو بەو چەشنەی کە گەشەدەکەن و کەشخە و جوانخاس دەبن، ئاگامەند و لەهەنگ ببن، تاوەکوو فێربن کە پەیمانی تازە ببەستن و کاری نوێ ئەنجام بدەن. ئێمە نەک هەر بۆ ئەوان، کە هەروەها بۆ سەرلەبەری شاری نیشتمانی جیهانی، لێرەداین. ئێمە دەمانەوێت ئەوان فێرببن کە دەسەڵاتێکی کۆیی بن. خوێندکارەکانمان ئەم مافەیان هەیە بەڵام لەڕاستیدا گشت شارەکەی ئێمەش ئەم مافەی هەیە. شار  ئەم مافەی هەیە چ بیزانێت چ نەیزانێت. شار ئەم مافەی هەیە چ گەرەکیبێت چ نەیگەرەکبێت.

نیۆیۆرک خاوەنی نەریتێک لە خەونە گەورەکانە. وێرانیی کووشتاری شارییانەی نیۆیۆرک، مەیلی ئەوەی هەبوو قەشمەڕی بە سەرجەم ئەو خەونانە بکات. ئەوا هێشتاش، لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست و یەکەمدا، شارە تێکتەپیوەکەی ئێمە بووەتە ئەو شوێنەیەی کە خەڵک لە هەموو جێگەیەکەوە بۆووەی دێن تاوەکوو پێکەوە کار بکەن. ئەگەرچی نیۆیۆرک بەربووەوە، بەڵام بەرزبووەوە. خەڵک سەیری ناوچاوانی یەکتریان کرد، و فێربوون کە ڕووبەڕوو یەکتر بناسن. ئەگەر ئەوان توانیویانە هەتا ئێرە بگەن، چ کارگەلێکی تر دەتوانن ئەنجام بدەن؟


[1]  ێه‌م وتاره ێاخرین وانەگوتنەوە مارشال بێرمەن له ساڵی دو هەزار و سێزدەیە

[2] Bruce Springsteen

[3] South Bronx

[4] URBICIDE

[5] مەبەست نووسەر لەم نموونەگەلە ئەوەیە کە بە نەوە گەنجترەکانی شارە گەورەکان بڵێت پانەڕێکان لە ئەزەلەوە بوونیان نەبووە و هاوشێ وەکی شتە دەستکردەکانی تر لەکاتێکی دیاریکراودا چێ کراون.

[6] Taft High School

[7] Robert Moses

[8] F.D. Roosevelt, Jr.

[9] Bronx Science

[10] Columbia

[11] Grand Concourse

[12] Vest Pocket Park

[13]  جیڤانی باتیستا ناسراو بە پیرانسی(Giovanni Battista) نیگارکێشی ئیتالیی سەدەی شانزەی، مەبەستی نووسەر ئەمەیە کە ئەو دیمەنانە تازەودوا وەک نیگارەکانی ئەم هونەرمەندەیان لێ هاتبوو.

[14] Jane Jacobs

[15]   من وشەی کەنارنشینم بۆ وەرگێڕانی “Boardwalk بەکار هێناوە مانای ئەم وشەیە لە زمانی ئینگلیزیدا ڕێچکەیەکی تەسکە باریکە کە بەدرێژایی کەناراوەکان لە بەرد و دار دروستکراوە. ڕوونە کە مەبەستی ڕۆبەرت مۆیسس لە بەکارهێنانی ئەم وشەیە، زەلیلکردنی بەردەنگەکانی بووە.

[16] City College of New York

[17] Nixon’s formula

[18] Patrick Buchanan

[19] Roger Starr

[20] New York Times

[21] Planned Shrinkage

[22] President Gerald Ford

[23] Daily News

[24] FORD TO CITY: DROP DEAD

[25]  یەکێک لە تراژیدیا درەوشاوەکانی یۆنانی کۆنە بە نوسینی یۆریپید. Euripides

[26]  جگە لە ئیبراهیم، باقی قەشەکانی بەنی ئیسرائیل بە ڕەسوڵ ناونووس دەکران نەک پێغەمبەر. وا دیارە ئیبراهیم لە پێوەندی لەگەڵ خودادا داو و دەستورگەلێک دەگرێتەبەر کە لە سەردەمی هاوچەرخدا هاوشێوەی دەستەواژەی باوی دیپلۆماسییە. دیارە بەپێی بنەمای گێڕانەوەی ئینجیلدا، ئەو کەسانێکی پلەنزمتر بۆ گلە و گازندە دەنێرێتە لای خودا تاوەکوو ڕێز و سەنگی پێگەی خۆی پاراستبێت.

[27]  گوێرەکەی سامی.

[28]  کۆلومبوس کیرسلی، ئەم شوێنە جێگەیەکە لە نیۆیۆرک کە دەکرێت بە ناوەندی ئەم میترۆپۆلیسە گەورەیەی ناونوس بکەین.

[29] Convent Avenue

[30] کلوپ هۆرس، بە کاژێرەکانی نێوان ۱۱ بەیانی تا دووی دوای نیمەرۆ لە ڕۆژانی شەممە تا یەکشەم دەگوترێت.

[31]   دیسک جۆکی، ئەو سەکۆیەی کە لە دیسکۆکان و هەندێک فێستیڤاڵدا دروستی دەکەن تاکوو ئەوانەی دەیانەوێت قسە بکەن یان بگرە گۆرانی بڵێن بتوانن بچنە ئەوێ. بەو کەسەش دەوترێت کە گۆرانییەکان دەناسێنێت یاخود گۆرانییە تۆمارکراوەکان بڵاودەکاتەوە (تەنانەت لە ڕادیۆشدا).

[32] ڕاپ لە زمانی ئینگلیزیدا کرداریشە. بە فارسی هاوبەرێکم بۆ ئەم کردارە نەدۆزییەوە.

[33] Grandmaster Flash

[34] Furious Five

[35] Reagan Summer

[36] ئێم سی مێلی مێل ڕاپەرێکی خەڵکی برۆنکسە، ناوی ڕاستەقینەی مێلڤین گلۆڤەرە. MC Mellie Mel

[37]بەشێک لە هۆنراوەیەکی ڕاپ.

[38]وادیارە بێرمان ڕاپەرەکان دەشوپهێنێتە سیرنەکان. سیرینەکان، لە شاکارەکەی هۆمەر “ئیلیاد” و “ئۆدیسێدا”، ئەو پەرییانە بوون کە لە کاتی گەڕانەوەی یۆلیسس لە جەنگی ترۆجان لەسە گەمیەکەی یۆلیسس نیشتنەوە. یۆلیسس دەیزانی کە ئاوازی سیرێنەکان، دەریاوانەکان و خۆشی بەدگۆڕاند دەکات و دەبێتە هۆی وەستانی گەشتەکەیان. لە ئەنجامدا،  مۆمی خستە گوێی دەریاوانەکان و دەستیانی بەستە سەوڵەکان و خۆشی شەتەک دایە ئەسوندەکی کەشتییەکەوە.

[39] ناوچە پەراوێزیی و کۆچنشینەکانی ڕۆژاوای شارە گەورەکان، گیتۆ یان ghetto پێ دەگوترێت. لە سەرەتادا، ئەم زاراوەیەیان بۆ گەڕەکە جوونشینەکان بەکارهێناوە.

[40] John Lindsay

[41] John Lindsay

[42] نازناوی ڕاپەرێکی خەڵکی مانهاتەن کە ناوە ڕاستەقینەکەی(شۆن کۆری کارتەر) بووە.

[43] Great Gatsby’s

[44] Nick Carraway

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *