هاوپۆل هونەر و کەلتور

کورد لە ڕوانگەی مەکتەبی مۆنتاژ

واڵتر بێنیامین لە وتارێکی زۆر گرینگ بە ناوی "هونەر لە سەردەمی وەچەخستنەوەی میکانیکی" ئەم زەبوونی و بێدەسەڵاتی ژێردەست بازار بوونی سینه‌مای روژئاوای زۆر جوان شیکردووەتەوە. لە بەشێک لە وتارەکە دەڵێت:

"روسیا، لە چالاکی سینەمایی بووەتە ڕاستیێکی فەرمی و باو. بڕێک لە ئەکتەرەکانی روسی بەو واتایە کە ئێمە لەبەر چاو دەگرین ئەکتەر نیەن; بەڵکوو مرۆڤی ئاسایین کە بەتایبەتی لە کاتی کارکردندا خۆیان وێنا دەکەن. لە روژئاوای ئەوروپا تاڵانکاری سەرمایەداری پێشەسازی سینەما، مافی مرۆڤی مۆدێرنی بو وەچەخستنەوە، پشتگوێخستوە. پێشەسازی سینەما لە ژێر بارودۆخی زاڵدا بەسەر روژئاوای ئەوروپا بە سەختی هەوڵ دەدا تاکو سەرنجی جەماوەر بۆ روانگەی وەهمی و خەیاڵی و تێڕوانینە نادیارەکان ڕابکێشێت."